ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لینگارد دەچێتە یانەیەکی کۆریای باشوور

یاریگا –

جێسی لینگارد پەیوەندی بە ئێف سی سیئۆلی کۆریای باشوور دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، جێسی لینگاردی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد دەچێتە خولی کۆریای باشوور و پەیوەندی بە سیئۆل دەکات.

ئێستا لینگارد یاریزانێکی بێ یانەیە، بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یانە کۆرییەکە ئۆفەرێکی بۆ دوو وەرز پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە هەفتەی داهاتوو بەرەو کۆریا گەشت دەکات، سەردانی یانەکە دەکات و بڕیار لەسەر گرێبەستەکە دەدات.

لینگارد یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد، دێربی کاونتی، وێستهام یونایتد و نۆتینگهام کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان 379 یاری کردووە، 76 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵیشی درووستکردووە.

32 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕاش کردووە، 5 گۆڵ و 6 ئەسیسیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button