ئه‌وروپائینگڵته‌را

رۆنی راهێنەرایەتی یانەکەی پرێمەرلیگ رەتدەکاتەوە

یاریگا
واین رۆنی، راهێنەری یانەی دێربی کاونتی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە لە ئێستادا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئێڤەرتۆن وەرگرێت.

یاریزانەکەی پێشووی یانەی ئێڤەرتۆن لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی کارگێری ئەو یانەیە رافا بێنیتیز لە پۆستەکەیان دوورخستەوە، لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانیاوە داوایان لێکردووە ببێتە راهێنەری یانەکەیان، بەڵام ئەو داواکەی یانەکەی پێشووی رەتکردووەتەوە.

رۆنی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” هەمیشە ئارەزووی ئەوەی هەیە راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ بە تایبەت ئێڤەرتۆن بکات، بەڵام ئێستا بەهۆی سەرقاڵی لەگەڵ دێربی کاونتی، ئامادەنیە ئەو کارە بکات.

Back to top button