ئه‌وروپائینگڵته‌را

روونی: لە تەمەنی لاوێتیم خۆم زیندانی دەکرد و دەمخواردەوە

یاریگا
واین روونی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند لە دیمانەیەکدا ئاشکرای دەکات کاتێک کە گەنج بوو بەهۆی فشارە دەروونیەکان خۆی لە ژوورێکدا زیندانی دەکرد و خواردنەوە کحولیەکانی دەخواردە.

بریارە بەم زووانە دیکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی تایبەتی یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند بڵاوبکرێتەوە و، ئەو راهێنەرەی یانەی دێربی کاونتی دەڵێت ” کاتێک منداڵ بووم کەسێکی زۆر توڕە بووم و هەمیشە کێشەم لەگەڵ خۆمدا هەبوو و کۆنترۆل کردنی خۆم ئاسان نەبوو، کاتێکیش پەیوەندیم بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە کرد، هەندێکجار بەهۆی زۆری فشارە دەروونیەکان خۆم زیندانی دەکرد و خواردنەوە کحولیەکانم دەخواردەوە ”.

روونی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گووتیشی ئێستا ئەو خواردنەوانە هەر دەخواتەوە، بەڵام کەمتر لە رابردوو، چونکە ئێستا بە ئاسانی دەتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات.

Back to top button