ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

برایتن بەرگریکارێکی یانەیەکی چامپیۆنشیپی گواستەوە

برایتن چاوی لە بەشداریی ئەوروپییە

Yariga App

یاریگا –

برایتن بەرگریکارێکی لە دێربی کاونتی گواستەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو، برایتن گرێبەستی لەگەڵ ئیران کاشین، بەرگریکاری دێربی کاوتنی بەبڕی 9 ملیۆن پاوەند واژۆکرد.

گرێبەستی بەرگریکارەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 لە قەڵای ئامێکس بەردەوام دەبێت. بەدرێژایی مانگی رابردوو، برایتن هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارەکەیدا، لە کۆتاییدا ئامادەبوو بەهای ئۆفەرەکەی زیادبکات و یانەکەی چامپیۆنشیپ رازیبکات.

فابیان هورزلەر، راهێنەری برایتن لەبارەی گواستنەوەی ئیران دەڵێت

دڵخۆشین بە گواستنەوەی ئیران بۆ برایتن. یاریزانەکە ئەزموونێکی زۆری لە چامپیۆنشیپ وەرگرتووە و دەتوانێت ببێتە زیادەیەکی کاریگەر لە باڵی چەپی هێڵی بەرگریمان. بەپەرۆشین بۆ کارکردن لەگەڵ ئیران.

کاشین بەرهەمی ئەکادیمیای دێربی کاونتییە، لە ساڵی 2021 یەکەم یاریی فەرمی کرد، لەوساتەوە 126 یاریی کردووە و خاوەنی شەش گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button