ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ یانەیەکی پرێمەرلیگ گرێبەستی راهێنەرەکەی درێژ دەکاتەوە

لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی رادەگەیەندرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بڕایتن گرێبەستی فابیان هورزلەر، راهێنەری یانەکەی نوێکردووەتەوە و دەرگای بەسەر سەرجەم یانەکانی بۆندسلیگا داخست.

فلۆریان پلێتنبێرگ لە تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بڕایتن لە پاراستنی راهێنەرە لاوە داهێنەرەکەی، سەرکەوتوو بوو و رێککەوتنی کۆتایی بۆ گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی رابگەیەندرێت.

کارگێریی بڕایتن بە تەواوی لە کارەکانی هورزلەر رازین و تەنیا وەکوو راهێنەرێک سەیری ناکەن، بەڵکوو وەکو بڕبڕەی پشتی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە دەبینن.

سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بۆ راکێشانی راهێنەرە 33 ساڵانییەکە، بەڵام هورزلەر بڕیاریداوە لە یانە ئینگلیزییەکە بمێنێتەوە و درێژە بەو ئامانجە گەورانە بدات کە لەگەڵ یانەکە هەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button