ئه‌وروپائیسپانیا

ڕۆناڵدینهۆ ئامۆژگاری میسی دەكات سەبارەت بە داهاتووی

یاریگا-

ڕۆناڵدینهۆ ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامۆژگاری لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا دەكات.

لە لێدوانیدا ڕۆناڵدینهۆ كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە ووتی: پێوویستە بمێنێتەوە چونكە ئەو مێژووی بارسێلۆنایە.

هەروەها ووتیشی: ئەو كاتەی میسی واز لە یاریكردن دەهێنێت كە هیوادارم ئەوە دوای ماوەیەكی دوور و درێژ بێت ، پێوویستە درێسی ژمارە 10 هەڵبگیرێت لێرە و هیچ كەسێكی دیكە ئەو ژمارەیە لەبەرنەكاتەوە.

شایەنی باسە خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەشبینە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی یانەكەیان  و چاوەڕوان دەكرێت دوای گەڕانەوەی لە پشووەكانی هاوینەی لیۆنێل میسی واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات لەگەل بلاوگرانا.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا ماوەی نزیكەی مانگێكە بەسەرچووە و لە ئێستادا یاریزانەكە بێ یانەیە و ئازادە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button