ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ ئەمڕۆ دانیشتنێكی گرنگ لەگەل یوڤێنتوس دەكات

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتە كونتیناسا جێگای مەشق و ڕاهێنانەكانی یوڤێنتوس دوای كۆتایهاتنی پشووەكانی.

برڵام بەپێی زانیاریەكانی ”تۆتۆ مێركاتۆ”ی ئیتاڵی تا ئێستا داهاتووی دۆن لەگەل یانەكەی یەكلا نەكراوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕۆناڵدۆ ئامادەیە لەگەل بەڕێوەبەری یوڤێنتوس و ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دابنێشێت بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە داهاتووی ، لە كاتێكدا كە گرێبەستەكەی ساڵێكی ماوە بەسەربچێت.

شایەنی باسە كریستیانۆ لە ساڵی 2018 لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد بە بڕی 112 ملیۆن یۆرۆ.

هێرشبەرە پورتوگالیەكە بەشداری لە 133 یاری كردووە بە درێسی خانمە پیرەكەوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانیویەتی 101 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button