ئاسیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: سۆن گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام نوێکردەوە

یاریگا
سۆن هیۆنگ مین، هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لەگەڵ هێرشبەری کۆری یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بە ئامادەبوونی لە بارەگای یانەکەیان گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە و بەفەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەشی کرد.

سۆن لەوەتەی ساڵی 2015 لە ریزەکانی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی یاری دەکات و لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 280 یاری کردووە و توانیویەتی 107 گۆڵ و 64 ئاسیست بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button