خوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی ئارجێنتینی گاڵتە بە ریچالیسۆن دەکات

یاریگا
ریچالیسۆن هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی بەڕازیل دوای ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا لە یەکەم یاری ئۆڵمپیکی 2020 توانی هاتریک بکات، لەلایەن یاریزانێکی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا گاڵتەی پێدەکرێت.

هاتریکەکەی هێرشبەری بەڕازیلی کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو، بەڵام بە پێچەوانەوە لیاندرۆ پارێدێس ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا کە لە یاری کۆتایی کوپا ئەمریکای 2021 توانیان بەڕازیل تووشی دۆڕان بکەن و ناسناوەکە بەدەست بێنن، لە ستۆری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گاڵتە بە یاریزانە بەڕازیلیەکە دەکات و نوسیویەتی ” ئەی لە یاری کۆتایی چیت کرد ” کە مەبەستی یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بوو.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی بەڕازیل لە یەکەم یاری خۆی لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئەڵمانیا بباتەوە کە لەو یارییەدا ریچالیسۆن لە سی خولەکی سەرەتای یارییەکە توانی سێ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button