ئیسپانیا

ریچالیسۆن ریال مەدرید رەتدەکاتەوە

یاریگا

ریچالیسۆن هێرشبەری بەڕازیلی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا رەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی سامبا لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی دەنگۆی گرنگیدانی یانە شاهانەکە بە ئەو دەڵێت

ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە و هەموو یاریزانێک دەیەوێت درێسەکەی لەبەر بکات، بەڵام من  گرێبەستم هەیە و دەبێت بیسەلمێنم کە بۆچی تۆتنهام بە نرخێکی زۆر کڕیوم، بەڵام هەموو یاریزانێک خەونی یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید دەبینێت

ریچالیسۆن هاوینی ساڵی رابردوو بەرامبەر 22 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەی ئێڤەرتۆنی جێهێشت و پەیوەندی بە یانە لەندەنیەکەوە کرد و تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button