ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەبارەی بێنزێما دەدات

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید گەیشتووەتە بڕیاری هێشتنەوەی کەریم بێنزێما بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، دوای زۆربوونی پێکانەکانی لەم وەرزەدا، دەنگۆکانی چوونە دەرەوەی بێنزێما زیادیان کردبوو، بەڵام ئێستا سەرۆکی یانە و راهێنەریش، بڕوایان بە مانەوەی کەریم بۆ وەرزی داهاتوو هەیە و رەنگە لە مانگی داهاتوودا، پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دەست پێبکەن.

ریال مەدرید پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانان ناکات، چونکە حەوت یاریزان لە لیستی بەسەرچوونی گرێبەستەکانیاندا هەن، تەنیا لەوە دڵنیابوونەتەوە، ماریانۆ لە هاوینی داهاتوودا بەڕێدەکرێت.

بێنزێمای تەمەن 35 ساڵان چەند جارێک تووشی پێکان بوو، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تواناکانی دروست کردبوو، بۆیە دەنگۆکانی چوونە دەرەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە زیادی کردبوو.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتەکان بێت، لۆس بلانکۆس ریچالیسۆن، هێرشبەری بەرازیلی و تۆتنهام و گۆنزالۆ رامۆس، هێرشبەری پۆرتوگالی و بێنفیکا و کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی لە لیستی شوێنگرەوەی بێنزێما داناوە.

لە یاری بەرامبەر ئێلچێ، بێنزێما دوو گۆڵی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 229 گۆڵ بەرزکردەوە و پێش راول گۆنزالێز (228 گۆڵ) کەوت و بووە دووەم باشترین گۆڵکاری یانە شاهانەکە لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە 311 گۆڵی هەیە.

بێنزێما لەم وەرزەدا 27 یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و 18 گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button