ئینگلتەرا

ڕیچارلیسۆن و سانچۆ ئامانجی سعودییەکانن

یاریگا

جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد و ڕیچارلیسۆن، هێرشبەری بەڕازیلی تۆتێنهام، لەلایەن یانە سعودییەکان بۆ گواستنەوەی زستانە چاودێری دەکرێن.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەکانی سعودی بەنیازن بودجەیەکی گەورە بۆگواستنەوەی زستانە ئامادە بکەن و لە پرۆسەی گواستنەوەی ئەستێرەکانی خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا بەردەوام دەبن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سانچۆ ئارەزووی یاریکردن لە خولی سعودیەی نیە، هەروەها تۆتنهامیش نایەوێت ڕیچارلیسۆن لەدەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button