ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کڤارا بڕیاری کۆتایی دەدات

یاریگا –

ناپۆلی سەرکەوتوو بووە لە رازیکردنی خڤیچا کڤاراتسخێلیا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی توانیویەتی کڤارا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ رازی بکات و بەمەش کڤارا تاوەکو 2028 یاریزانی ناپۆلی دەبێت.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، یاریزانی نێودەوڵەتی جۆرجی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ رازی بووە، بە مەرجێک مووچەکەی بۆ چوار ملیۆن یۆرۆ بەرز بکرێتەوە.

بەم هەنگاوە، یانەکەی نیپاڵس رێگری لە حەزەکانی ریال مەدرید دەگرێت، چونکە لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆی گواستنەوەی کڤارا بۆ لۆس بلانکۆس زیادببوو.

ریال مەدرید ئامانجەکانی مێرکاتۆی هاوینەی دیاریکردووە، بە گوێرەی رۆژنامەی AS ریال مەدرید چاوی لەسەر کیلیان ئێمباپێ، کڤاراتسخێلیا، جود بێڵینگهام، ئێرلینگ هالاند و ریچالیسۆن داناوە، ئەمەش لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە یانەکە.

کڤارا پێشتر زۆر سەرسامی خۆی بە ریال مەدرید پیشانداوە و چەند جارێک رایگەیاند، ریال مەدرید تیمی منداڵییەتی و گوتی نموونەی باڵای ئەوە لە یاریکردندا.

کڤارا، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزەی خولی سێریا ئەی و شان بە شانی ڤیکتۆر ئۆسیمین، سەرکردایەتی ناپۆلی دەکەن لە پێشەنگایەتیکردنی خولەکە.

کڤارا لەم وەرزەدا 13 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button