ئه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی فیگۆ لەسەر تۆمارە دەنگیەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی چەند تۆمارێکی دنەگی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کە لە تۆمارەکانی زۆر بە خرابی باس لە بەشێک یاریزانەکان و راهێنەرەکانی پێشووی یانەکەی دەکات و یەکێک لەو یاریزانانەش لویس فیگۆی پۆرتوگالی بووە.

یاریزانە پۆرتوگالیەکەی پێشووی شایانەکانی دوای یارییە دۆستانەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئەستێرەکانی پێشووی بارسێلۆنا سەبارەت بە تۆمارە دەنگیە دزەپێکراوەکانی سەرۆکی یانەکەی پێشووی گووتی ” هەندێکجار پەیوەندی تاکە کەسی لەوانەیە زۆر قسەی تێدا بەکاربێت و دوای بڵاوبونەوەی ئەو تۆمارە دەنگیانەش پەیوەندیم بە پێرێزەوە کرد و داوای لێبوردنی لێکردم، بۆیە بابەتە لای من کۆتایی هاتووە ”.

پێرز وەکو دیار لەو تۆمارە دەنگیانەی کە دەست رۆژنامەنوسێکی ئیسپانی کەوتوون بە خراپی باس لە لویس فیگۆ یاریزانی پێشووی یانەکەی دەکات و چاوەڕێش دەکرێت کە داوای لێبوردن لەسەرجەمیان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button