خوله‌کانی دیکە

کۆنتی پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوای وازهێنان لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە ناوی بە چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا بەسترابویەوە لەوانەش ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان، بەڵام دواجار کەسانی دیکە بۆ ئەم پۆستە دیاری کران و ئێستاش دەنگۆیەک هەیە کە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

رۆژنامەی فتبۆل ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەیان هەر لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان فرانک دی بۆیەر لە پۆستەکەی دوور خستەوە، ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان کە راهێنەرەکەی پێشووی نێرازۆی وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو راهێنەرە هیچ وەڵامێکی نەبووە.

کۆنتی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2022ـیە لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی وڵاتەکەی هەیە. بۆیە لە رێکەوتنێکدا لەگەڵ یانەکەی بۆی نیە تاوەکو ئەم کاتە راهێنەرایەتی هیچ یانەکەی وڵاتەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button