ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گاریس بەیل ئامادەنیە ریال مەدرید جێبێڵێت

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دەگەڕێتەوە یانەکەی و ئامادەنیە ئەم هاوینەش یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە یاریزانە وێلزیەکەی شایانەکان بریاریداوە وەرزی داهاتووش لەژێر سەرکردایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ شایانەکان بەردەوام بێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە یانەکەی هەموو هەوڵێک دەدات ئەو یاریزانە رازی بکات ریزەکانیان جێبێڵێت و بەرەو خولی ئەمریکی بچێت، ئەویش بەهۆی موچە بەرزەکەی کە بووەتە گەورەترین سەر ئێشە بۆ ئەو یانەیە.

بەیل ساڵانە زیاتر لە 31 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە لە یانەکەی وەردەگرێت و یەکێکە لەو یاریزانانەی بەرزترین موچەی هەیە، هەربۆیە وەرزەکانی رابردوو و ئەم وەرزەش ئامادەنیە یانەکەی بەهیچ شێوەیەک جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button