ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنچیلۆتی یاریزانێكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یاریزانێكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی كارلۆ ئەنچیلۆتی سەرسامە بە تواناكانی دیۆگۆ دالۆتە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید.

دالۆتی تەمەن 22 ساڵان لە باڵی ڕاستی یاریگادا یاری دەكات و یانە شاهانەكە لەو شوێنەدا سێ یاریزانی هەیە ئەوانیش دانی كارڤاخال و ئۆدریۆزۆلا و میگێل گۆتێرز.

دالۆت ساڵی 2018 بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆوە لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالیەوە پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد و وەرزی پێشوو بە خواستن یاری بۆ میلان كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button