ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یوڤێنتوس یەكلاكردەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا كردەوە.

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو ئاستی یوڤێنتوس وەك پێوویست نەبوو زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بە نزیكبوونەوەی ڕۆناڵدۆ دەكرد لە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیاری داوە لە خانمە پیرەكە بمێنێتەوە و گرێبەستەكەشی بۆ وەرزێكی دیكە و تا ساڵی 2023 نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای دۆن لەگەڵ یوڤی لە ساڵی 2022 بەسەردەچێت و ئەستێرە پورتوگالیەكە بە خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕاگەیاندووە كە دەیەوێت لە یوڤێنتوس بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button