ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماڵدینی: لەبەر ئەم هۆکارە ژیرۆ مان گواستەوە

یاریگا-پاوڵۆ ماڵدینی گواستنەوەی ئۆلیڤەر ژیرۆ بۆ میلان پشتراستدەکاتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.

ئەفسانە مێژووییەکەی میلانۆ بۆ دازن وتی “بەڵێ راستە و وابڕیارە سبەینێ بگاتە یانەکە، ئێمە تیمێکی گەنجمان هەیە و پێویستمان بە یاریزانی بە ئەزموونیشە، ئەو کاری گەورەی لەگەڵ فەڕەنسا و چێڵسی ئەنجامداوە و  دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت”.

هێرشبەرە ٣٤ ساڵەکە بەرامبەر بە ٢ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ رۆسۆنێری و هاریکاری زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەبێت کە لە ئێستادا پێکانی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button