ئه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ باس لە یاریزانەکانی یانەکەی دەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گەشبینە کە لە ماوەیەکی نزیکدا هەردوو بەرگریکاری یانەکەی ڤێرجیل ڤان دایک و هەروەها جۆیل ماتیپ دەگەڕێنەوە و بە تەواوەتی بەشداری راهێنانەکان دەکەن.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەکەی، راهێنەری رێدز کە ماوەیەکە لە نەمسا ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ دەست پێکردووە لەبارەی چارەنوسی ئەو یاریزانانەی ماوەیەکە گیرۆدەی پێکان بوون گووتی ” ڤان دایک و گۆمێز لە چەند رۆژی سەرەتا بەشداری راهێنانەکانی ئێوارە ناکەن، پاشان لەژێر سەپەرشتی پزیشکی یانە راهێنان دەکەن، هەردوو یاریزان بارودۆخیان باشە، بەڵام نازانین بە تەواوەتی کەی دەگەڕێنەوە و دڵنیاشم لە ماوەی چوار هەفتەی داهاتوو چارەنوسیان بە تەواوەتی یەکلایی دەبێتەوە ”.

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بارودۆخی ئارنۆلد و ماتیپ گووتی ” ماتیپ چارەنوسی لە ئەوانی دیکە باشترە و زووتر لە ئەوانی دیکە دەگەڕێتەوە، هەروەها ئارنۆڵدیش نزیکە لە گەڕانەوە و لە رۆژانی داهاتوو چارەنوسی ئەو یاریزانەش یەکلایی دەبێتەوە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button