ئینگلتەراگرنگترین

کۆبی مەینوو: لەپێناو مایکڵ کاریکدا دەجەنگین

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتدی راهێنەرایەتی مایکڵ زلهێزێکی دیکەی ئینگلتەرای تێکشاند و توانی 3-2 کلاسیکۆی ئینگلتەرا لە لیڤەرپوول بباتەوە.

مان یو لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد لە هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ پێشوازیی لە رێدز کرد، یارییەک کە تێیدا جگە لە جەنگی لەمێژینەی نێوانیان، هاوکات گرەوی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگیشی تێدابوو. کۆبی مەینوو کە چەند رۆژێ بەرلە ئێستا گرێبەستەکەی نوێکردەوە، وەک باشترینی یارییەکە دەستنیشانکرا، ئەوەش بەهۆی رۆڵە کاریگەرەکەی لە کلاسیکۆ و هەروەها گۆڵە یەکلاکەرەوەکەی لە خولەکی 77 کە تاکە گۆڵی ناوبراوە بەدرێژایی یارییەکانی پرێمەرلیگ لەم وەرزە.

دوای یارییەکە، مەینوو کە لە سەردەمی روبێن ئامۆریمدا بەهۆی کەمی بەشداریکردنەوە چەندین جار گومانی جێهێشتنی مان یونایتدی لەسەر دروستکرا، ستایشێکی نایابی کاریکی کرد بۆ ئەو متمانەیەی و بە خۆی و هاوتیمەکانی بەخشیەوە لەوەتەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ بەشێوەی کاتی تا کۆتایی وەرزەکە.

ئەستێرە 21 ساڵیەکە بۆ تۆڕی هەواڵی سکای وتی

زۆر زەحمەتە یاریی نەکەیت، بەڵام بەردەوام بووم لە هەوڵدانی سەخت. مایکڵ کاریک هات و جارێکیتر هەموو متمانەیەکی پێبەخشیمەوە، نەک هەر بە من، بە هەموومان. ئێمەش دەمانەوێ لەپێناو ئەودا بجەنگین.

سەبارەت بە ئاستی ئەمڕۆی و گۆڵەکەی، مەینوو وتی

هەمیشە خەونم بە ساتی لەم شێوەوە دەبینی.

بەو بردنەوەیە، کوڕانی کاریک راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کە دوو وەرزە لێی بێبەشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button