ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

ئەنچلۆتی و خامیس ڕۆدریگێز بۆ سێیەم جار یەک دەگرنەوە

یاریگا- وا دەبینرێت جارێکیتر خامیس ڕۆدریگێز و کارلۆ ئەنچلۆتی جارێکیتر و لە ژێر چەتری یانەکەیتردا یەک دەگرنەوە.

پێگەی کاڵچۆ میرکاتۆ بڵاوی کردەوە کە لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا پێوەندی هەبووە لەنێوان کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ناپۆلیی و خۆرخێ مێندێزی بریکاری ناوداری تۆپی پێ.

هەر لەم بارەیەوەش مارکا ڕایگەیاندووە کە یەک لەو یاریزانانەی ناپۆلی خۆی ئامادە کردووە بۆ کڕینی، ڕۆدریگێزە، ئەوەش دوای تەواوکردنی دوو ساڵی بەخواستن یاریکردنی لە ڕیزەکانی بایەرن میونخ.

یاریزانە کۆڵۆمبییەکە پێشتریش لە ڕیاڵ و بایەرن لەژێر دەستی ئەنچلۆتی یاریزان بووە، بەڵام وا دیارە لە پلانەکانی زیداندا نییە، دوای ئەوەی ڕیاڵ هەوڵی نوێکردنەوەی ڕیزەکانی قەڵای سپی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button