ئه‌وروپائیسپانیا

تۆرێس وەکو راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەست نیشان دەکرێت

یاریگا
فێرناندۆ تۆرێس، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە بریارە وەکو راهێنەری تیپی خوار تەمەن 19 ساڵانی ئەو یانەیە دەست نیشان بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە کە کارگێری یانە مەدریدییەکە داوایان لە هێرشبەری پێشووی یانەکەیان کردووە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی خوار تەمەن 19 ساڵانی یانەکەیان وەرگرێت و ئەو یاریزانەش بەم داوایە رازی بووە و بەم زووانە وەکو راهێنەری تیپەکەی ئەو یانەیە دەست بەکار دەبێت.

تۆرێس ساڵی 2018 ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهێشت و لە ساڵی 2019 بە یەکجاری وازی لە یاری کردن هێنا و تاوەکو ئێستاش راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button