ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

میسی لە کردەیەکی تیرۆرستی رزگاری بوو

یاریگا
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوای کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمریکا و بەدەست هێنانی ناسناوەکە، بریاربوو بە فرۆکەی تایبەتی خۆی لە فرۆکەخانەی رۆساریۆ بەرەو ئیسپانیا بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی دانانی بۆمبێک لە فرۆکەخانە گەشتەیە هەڵوەشایەوە.

ماڵپەری Doble Amarilla ئارجێنتینایی بڵاویکردەوە هێزە ئەمنیەکانی فرۆکەخانەی رۆساریۆ پێش ئەوەی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکەیان بە مەبەستی گەشت کردن بەرەو ئیسپانیا بگاتە ئەو شوێنە، بۆمبێکیان پوچەڵ کردووە و بەم هۆیەوەش فرۆکەخانەکە چۆڵ کراوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانیش دواخراون.

لیۆنێل میسی دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەیشتە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا و لە یارییەکەدا توانیان لە بەرازیل ببەنەوە، بۆ جاری یەکەم ناسناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەست هێنا و بریاریشە بەمەبەستی بەسەر بردنی پشووی هاوینەی بۆ ئیسپانیا بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button