ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لەیەكەم چاوپێكەوتنیان ڕامۆس پرسیارێك لە حەكیمی دەكات

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا یەكەم گفتوگۆی نێوان سێرجیۆ ڕامۆس و ئەشرەف حەكیمیان بڵاوكردەوە لە یەكەم چاوپێكەوتنیان لە پاریس سان جێرمان.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەردوو یاریزان سێرجیۆ ڕامۆس و ئەشرەف حەكیمی پەیوەندیان بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

ڕۆژی ڕابردوو ڕامۆس یەكەم مەشق و ڕاهێنانی خۆی لەگەل پاریس سان جێرمان ئەنجامدا.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە كاتی بینینی حەكیمی ڕامۆس پێی دەڵێت: ئێمە بڕیارێكی درووستمان دا ، وانیە؟

هەردوو یاریزان پێشتر لە ڕیاڵ مەدرید پێكەوە بوون بەڵام یاریزانە مەغریبیەكە هیچ یاریەك سەرەكی نەبووە و دواتر بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button