ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دەنگێكی كۆنی پێرێز دزەی پێكراوە كە هێرش دەكاتە سەر كاسیاس و ڕائول

یاریگا-

ڕۆژنامەی كۆنفیدیدینسیالی ئیسپانی پارچە دەنگیەكی ساڵی 2006ی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بڵاوكردووەتەوە كە هێرش دەكاتە سەر ڕائول گۆنزالیز و ئیكەر كاسیاس.

كاسیاس زۆربەی ژیانی وەرزشی لە ڕیاڵ مەدرید بەسەربرد و لە ساڵەكانی 1999 تا ساڵی 2015 لە ڕیاڵ بەردەوە بوو دواتر پەیوەندی بە پۆرتۆوە كرد و ساڵی ڕابردوو بەهۆی كێشەیەك لە دڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

هەرچی ڕائول گۆنزالیزە لە ساڵەكانی 1994 تا ساڵی 2010 لە ڕیاڵ مەدرید بووە و دواتر پەیوەندی بە شالكەوە كرد و ساڵی 2015 وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەكە پارچە دەنگیەكی پێرێزی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێت: كاسیاس گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید نەبووە هیچ كات ، ئەتەوێت چیتان پێ بڵێم ، هەرگیز وا نەبووە ، ئەو شكستە گەورەیە بوو كە ئێمە هەمانبوو.

هەروەها دەشڵێت: ئەو كەسەش كە خۆشی دەوێت و قسەی لەگەڵ دەكەن و بەرگری لێدەكەن ، بەڵام ئەو یەكێك بوو لە گەورەترین فێڵ و ساختەكارییەكان كە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید كراوە ، دووەمیشیان ڕائول گۆنزالیزە.

سەبارەت بە بێكهام و زێدان دەڵێت: ئەو دووانە مەزنن ، تەنیا دوو كەسن كە ڕایەكی باشیان هەیە ، بەڵام ڕائول كەسێكی خراپە و پێی وایە خاوەنی ڕیاڵ مەدریدە ، ئەوان زۆر خۆپەرستن، هیچ كات نابێت پشتیان پێ ببەستین و ئەوەی پشتی پێدەبەستێت هەڵەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button