ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەسەر قسەکانی پێرێز بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

قسەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز هەرزوو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لە یەکەمین کاردانەوەشدا بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمشەو سەرۆکی ریال مەدرید بە چەندین لێدوان لەسەر تەوەری جیاواز گۆمەکەی هێندەیتر شڵەقاند، بەتایبەت دوای کێشە نێوخۆییەکانی یانەکەی و کۆتاییهاتنی وەرزکە بەبێ نازناو بۆ دووەمجار لەسەریەک.

لە هەستیارترین ئەو بابەتانەی پێرێز وروژاندی، کەیسەکەی نێگرێرابوو. جارێکیتر جەختیکردەوە کە ئەوانەی لەو کەیسەدا گلاون ئێستاش بەردەوامن لە ناوبژوانیکردن. تەنانەت ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم وەرزەش 18 خاڵیان لێ دزراوە:

شەڵەقاندنی گۆمەکان؛ گرنگترین لێدوانەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز

لە بەیاننامەکەی بارسادا هاتووە:

سەبارەت بە قسەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید، رایدەگەیەنین کە بەشی یاسایی یانەکەمان وریاییەوە هەڵسەنگاندن بۆ لێدوان و تۆمەتەکانی دەکەن. ئێستا لە قسەکانی دەکۆڵینەوە و دواتر ئەو هەنگاوانەی دەبێ بگیردرێنەبەر، هەڵدەسەنگێنرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button