خوله‌کانی دیکە

مانچینی باشترین بەرگریكاری یۆرۆی 2020 دەستنیشان دەكات

یاریگا- 

ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ، باشترین بەرگریكاری جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 دیاری دەكات.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەلبژاردەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

ڕاهێنەرەكەی ئازۆری لە لێدوانیدا كە هەژماری فەرمی ئیتاڵیا لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە ووتی: هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شایستەی گەشتن بوون بە یاری كۆتایی ، لەو باوەڕەدام یاری كۆتایی نایاب دەبێت.

سەبارەت بە سپینازۆلا كە بەهۆی پێكانەوە لە پالەوانیەتیەكە دابڕا و دوای گەشتنیان بە یاری كۆتایی یاریزانەكانی ئازۆری بە درێسی سپینازۆلاوە ئاهەنگیان گێڕا مانچینی ووتی: ئەو ئاهەنگگێڕانە وەك پاڵپشتیەك بوو بۆ سپینازۆلا ، كە بە دڵنیاییەوە باشترین بەرگریكاری یۆرۆ بوو ، شتێكی ناخۆشە كە یاری كۆتایی بێ ئەو ئەنجام دەدەین ، بەلام ئامادە نەبوونی لە یاری كۆتاییدا مانای ئەوە نیە كە باشترین نیە.

لیۆناردۆ سپینازۆلا

ئیتاڵیا بە بردنەوەیان لە ئیسپانیا و ئینگلتەراش بە بردنەوەیان لە دانیمارك گەشتنە یاری كۆتایی پالەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button