ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ئارسێناڵ دەستبەرداری بێلێرین دەبێت

یاریگا
هێکتۆر بێلێرین، بەرگریکاری بالی راستی ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی پێبدەن ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، یانەکەشی مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربونی.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە بەرگریکارەکەی گەنەرز داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیش دەیەوێت ئەو یاریزانە وەکو شوێنگرەوەی ئەشرەف حەکیمی بەشێوەیەکی کاتی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، یانە لەندەنیەکەش هیچ کێشەیەکی لەسەر ئەم گواستنەوەیە نیە و بەرامەبر دەستبەرداربوونی کاتی ئەو یاریزانەی داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و هەروەها مەرجی کڕینەوەی ئەو یاریزانەشیان داناوە کە نێرازۆری بەم مەرجە رازی نیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە گفتوگۆکان ساردی تێکەوتووە، ئەویش بەهۆی مەرجەکەی یانەی ئارسێناڵ، هەرچەندە ئەو یاریزانە سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و دەیەوێت فشارێکی زیاتریش دروست بکات.

Back to top button