ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

هێکتۆر بێلێرین داوای جێهێشتنی یانەکەی دەکات

یاریگا
هێکتۆر بێلێرین، بەرگریکاری بالی راستی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت.

ماڵپەری سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە بەرگریکارە ئیسپانیەکەی تۆپ هاوێژەکان بەفەرمی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە ئەم هاوینە دەستبەرداری بن، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێ دەکرێت کە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە بکات، بۆیە دەگوترێت ئەو دوو یانەیە بەم زووانە گفتوگۆکانیان لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دەست پێدەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە وەرزی رابردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش هەوڵێکی زۆریدا بۆ گواستنەوەی بێلێرین، بەڵام ئەم هاوینە بلاوگرانا بەهۆی کێشە داراییەکانی ئامادەنیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

Back to top button