ئه‌وروپائینگڵته‌را

سێ یانە کێبڕکێیانە لەسەر بێلێرین

یاریگا
هێکتۆر بێلێرین، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لەلایەن هەر سێ یانەی یۆڤێنتوس، پاریس سانجێرمان و بایەر لیڤەرکۆزن گرنگی پێدەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

ماڵپەری فووت مێرکاتۆی فەڕەنسی بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی یانە لەندەنیەکە دەیەوێت بە بێ دەنگی ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش سێ یانە رکابەری گواستنەوەی بۆ دەکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە یانەکەی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت، هەربۆیە تاوەکو ئێستا یاریزانەکە نەیتوانیوە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەکەی بکات، تا ئەو کاتەی گلۆپی کەسکی بۆ هەڵدەکرێت.

بێلێرین پێگەیشتووی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە و لە ساڵی2012 گواسترایەوە تیپی خوار 18 ساڵانی ماوەیەک بە شێوەی خواستن یارییبۆ واتفۆرد کردووە و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت.

Back to top button