ئه‌وروپا

یەكەم لێدوانی ڕامۆس دوای پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە

یاریگا-

یەكەم لێدوانی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و یاریزانی نوێی یانەی پاریس سان جێرمان دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە.

كەمێك پێش ئێستا بەشێوەیەكی فەڕمی یانەی پاریس پەیوەندیكردنی سێرجیۆ ڕامۆسی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند ( زانیاری زیاتر ).

دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەڕمی پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە بڵاوكرایەوە ڕامۆس لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی نووسیوویەتی:

باشترین شوێنە بۆ بەردەوام بوون لە خەونەكان ، باشترین یانە بۆ بەردەوام بوون لە بردنەوە ، دەجەنگین بۆ هەموو شتێك ، لە پێناو هەموو شتێكدا بۆ پاریس سان جێرمان ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button