ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نرخی دراو و داواکاری رافایل ڤاران ئاشکرابوو

یاریگا-مانچێستەریونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەستپێکردووە بۆ رافایل ڤاران و گفتوگۆ سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن ئەو دوو یانەیە لە یەک نزیک نین.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، مانچێستەر بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە لەگەڵ خەڵاتی دارایی زیاتر لەباری ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە، لە هەمبەردا  مەدرید داوای ٧٠ ملیۆن دەکات بۆ بەرگریکارە فەڕەنسییەکە.

ڤاران بەرێژەیەکی زۆر خۆی یەکلاکردووەتەوە  کە دەیەوێت ریاڵ مەدری جێبهێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەریونایتدەوە بکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ڤاران لەلایەک دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە و لەلایەکی دیکەش دەیەوێت بەشێک بێت لە پڕۆژەیەکی گەورە لەپێناو بەدەستهێنانی ناسناو تێبکۆشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button