ئیسپانیا

ئەمەت دەزانی لەسەر لویس ئینریکی؟

یاریگا-

ئایا دەزانیت راهێنەری ئیسپانیا بەشداری دوو لە قورسترین ماراسۆنەکان کردوە، ئایرۆن مان و دێس سابلیس.

لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لویس ئینریکی بەشداری ماراسۆنی (دێس سابلێسی) کرد کە هاوتای ٦ ماراسۆنە.

دێس سابلێس لە بیابانەکانی ئەفریقا ئەنجام دەدرێت کە پلەی گەرمای دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی، بەشداربوان لە ٦ رۆژدا دەبێت ٢٥١ کیلۆمەتر ببڕن.

پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دا راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە ماراسۆنی پاریسی تەواو کرد بە کەمتر لە ٣ کاتژمێر.

ئینریکی ساڵی ٢٠٠٤ وازی لە یاری هێنا و لە ٢٠٠٥ دا بەشداری ماراسۆنی نیویۆرکی کرد و ماوەکەی بە ٣ کاتژمێر و ١٤ خولەک بڕیوە.

ساڵی ٢٠٠٦ ماراسۆنی ئەمستەردامی بە ٣ کاتژمێر و ١٩ چرکە تەواو کردوە.

پاشان لە ٢٠٠٧ دا ماراسۆنی فلۆرێنس ئامانجی دواتری ئینریکی بوو کە ماوەکەی ٢ کاتژمێر و ٥٨ خولەک تەواو کرد.

لە هەمان ساڵدا بە شداری کێبڕکێی (ئایرۆن مان)٦ کرد کە ماوەکەی ٢٢٥ کیلۆ مەترەو کێبڕکێکە بە پاسکیل و مەلەوانی و راکردن دەکرێت.

ئەوەی سەرەوە بەشێکی بەشداریەکانی لویس ئینریکیە لە راکردنە ماوەدرێژەکاندا.

راهێنەری ئیسپانیا بەردەوام لە مەشقکردن و بەشداریکردن لە راکردنی ماوە درێژدا، لویس ئینریکی لەم بارەیەوە دەڵێت “دوای ئەوەی وازم لە تۆپی پێ هێنا حەزمکرد بەشداری راکردن بکەم، ٤٥ خولەکی یەکەم ئاسانبوو چونکە راهاتبوم، بەڵام دواتر قورس بوو، مەشوی زۆرم بۆ کرد بتوانم بەرەپێش بچم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button