فه‌ره‌نساگرنگترین

ئینریکی : ئەوەی لەگەڵ ئێمباپێ کردوومه‌ شتێکی ئاساییە

یاریگا –

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان باسی لە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی تیپەکە كرد.

ئینریکی لە کۆنگرەیه‌كی  رۆژنامەوانی دوای یارییان به‌رامبه‌ر لیل گوتی، سروشتی بوو ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت بۆ ئەوەی پشوو بدات، هیچ شتێكی تر نه‌بووه‌، ته‌نها ئه‌و كاره‌م كردووه‌ كه‌ پێویست بووه‌ چونكه‌ ئێمه‌ یارییه‌كی گرنگمان هه‌یه‌ له‌ چامپیونزلیگ.

راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی له‌وه‌شكرد، ئەگەر یاریی کۆتایی بووایە، منیش وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداریم پێده‌كرد.

راهێنەری سان جێرمان ستایشی عوسمان دێمبلی فەرەنسی کرد و رایگه‌یاند، دێمبلی به‌رده‌وام ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و یەکێکە له‌ گرێبه‌سته‌ باشه‌كانی ئەم وەرزە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، یارییەکەی لیل تەواو بوو، ئەوەی چاوەڕێمان دەکات یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگه‌ به‌رامبه‌ر ریاڵ سۆسیداد، ده‌بێت به‌ باشی ئاماده‌كاری بكه‌ین

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button