فه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی بۆ ئێنریکی: ئیتر بڕیار بڕیاری خۆته‌

یاریگا –

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌ راهێنه‌رداوه‌ له‌ پرسی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێمباپێ.

زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئێمباپێ سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی ئاگادار کردووەتەوە کە هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ جێده‌هیلێت.

فۆت مێرکاتۆ دەڵێت، ئیتر ئێمباپێ یاریزانێکی گرنگ نییە لە چاوی لویس ئێنریکی راهێنەر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی  رۆیشتنی لە پاریس راگەیاندووه‌، سێ جار لەسەریەک لە یارییەکاندا گۆرانكاری پێكراوه‌.

روونیشكردۆته‌وه‌، ناسر خلێفی بە کەسانی نزیکی خۆی گوتووە، ئەگەر ئێمباپێ گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید بکات، ئیتر یاری ناکات، هەروەها دەسەڵاتی تەواوی بە ئێنریکی راهێنەردا، سەبارەت بە پرسی یاریکردنی له‌ یارییەکان هەرچی بیەوێت ئازاده‌ له‌گه‌ڵ ئێمباپێ بیکات.

فۆت مێرکاتۆ نووسیویه‌تی، سەرچاوەیەک لە ناو یانەکەوە رایگه‌یاندووه‌، پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و ئێنریکی باش نییە، هەروەها ئەو دووانه‌ چیتر ناتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ ئاسووده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ هیچ ناکۆکییەکی زارەکی لە نێوانیاندا رووینه‌داوه‌.

رۆژنامەی فۆت مێرکاتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوورخستنەوەی ئێمباپێ لە پێکهاتەی سەرەکی یان گۆڕینی، نیشاندانی دەسەڵاتی راهێنه‌ره‌ و گومانه‌كانیش  له‌ په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به‌ ریال مه‌درید زیاتر ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button