ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانانی بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی جاڤی دیارده‌كه‌ن

یاریگا –

یاریزانانی باسێلۆنا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ناسنامەی راهێنەری نوێی یانه‌كه‌ نیشاندا، ئەمەش دوای بڕیاری ڕۆیشتنی چاڤی لە کۆتایی وەرز.

تۆڕی RMC ئاشکرایکردووە، ئەستێرەکانی بارسا ده‌یانه‌وێت لەژێر سەرکردایەتی لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان بن.

لویس ئینریکی پێشتر بۆ ماوەی سێ وەرز لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 وەک راهێنەری بارسێلۆنا کاریکردووە، نازناوی چامپیونس لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

راهێنەرە ئیسپانییەکە هاوینی رابردوو، بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان، گرێبەستەکەی لە 2025 کۆتایی دێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم.

چاڤی بڕیاریدا له‌ کۆتایی وەرز له‌گه‌ڵ یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2025 نوێکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button