ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆکی لالیگا هۆشداری دەداتە بارسێلۆنا

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومی لالیگای ئیسپانیا هۆشداری دەداتە یانەی بارسێلۆنا ئەگەر بیانەوێت یاریزانی گرانبەها بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەو سەرەتا پێویستە بیر لە دابین کردنی بودجە و موچەی ئەو یاریزانانە بکەنەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری فتبۆل ئیسپانا دەڵێت ” کەتەلۆنیەکان نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ قەرزارن، بۆیە ناکرێت یانەیەک ئەو هەموو قەرزەی هەبێت و لە هەمان کاتدا بیر لە گواستنەوەی یاریزانی گرانبەها بکاتە، داوامان لێکردوون سەرەتا دەبێت کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن، دواتر ئەو یاریزانانە بگوازنەوە کە تێچوو و موچەکەیان بەرزە ”.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە چوار یاریزانی بۆ ریزەکانی گواستۆتەوە، لەم چوار یاریزانە تەنها نۆ ملیۆن یۆرۆیان خەرج کردووە و ئەوانی دیکە بە خۆرایی پەیوەندیان بەم یانەیەوە کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا موچەکانیان دەبێتە گەورەترین کێشە بۆ ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button