ئیتاڵیاگرنگترین

شۆک؛ رۆناڵدینیۆ دەگەڕێتەوە یاریکردن و پەیوەندی بە یانەیەکی پلە سێی ئیتاڵیا دەکات

جادووگەرە بەرازیلییەکە وەکوو یاریزان و وەبەرهێنەر پەیوەندی بە راڤێنیای ئیتاڵییەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی دەگەڕێتەوە یاریکردن و پەیوەندی بە یانەی رێڤێنیا دەکات کە ئەو یانەیە لە خولی پلە سێی ئیتاڵیا یاریی دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدینیۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی راڤێنا واژۆ کردووە و بڕیارە راستەوخۆ بەشداری لە کەمپی مەشقی ئامادەکاری پێش وەرز بکات و وەکوو یاریزانێکی ئامادە، یارمەتی یانە ئیتاڵییەکە بدات کە وەرزی رابردوو زۆر نزیک بوون لە سەرکەوتن بۆ خولی پلە دوو.

بڕیارە رۆژی 23ـی حوزەیران لە شاری مەیامی لە ئەمریکا، لە ئاهەنگێکی گەورەدا بە فەرمی ئەم گرێبەستە رابگەیەندرێت و لە هەمان کاتدا درێسی نوێی یانەی یانەکە نمایش بکرێت.

ئیگنازیۆ چیپریانی، خاوەنی یانەکە سەبارەت بەم گرێبەستە دەڵێت؛

هێنانی رۆناڵدینیۆ شتێکی تەواو نائاساییە بۆ یانەکەمان، کاریگەریی ئەو لەسەر تۆپی پێ زۆر لەوە گەورەترە کە لە نێو یاریگا کردوویەتی.

هاوکات، دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس وردەکاریی نوێ و نهێنیی پشت ئەم گرێبەستە شۆکهێنەرە ئاشکرا کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، هەرچەندە ئەفسانە بەڕازیلییەکە بە فەرمی وەکوو یاریزان گرێبەستی لەگەڵ یانەی راڤێنا واژۆ کردووە، بەڵام لە راستیدا ئەمە پلانێکی گەورەی بازاڕگەری و وەبەرهێنانە، رۆناڵدینیۆ وەکوو وەبەرهێنەرێک پارە دەخاتە نێو یانەکەوە و بەگوێرەی رێککەوتنەکەش، بە درێژایی وەرزەکە تەنیا لە یەک یارییدا درێسی یانەکە دەپۆشێت و دەچێتە نێو یاریگاوە.

بەم شێوەیە، ئەگەرچی رۆناڵدینیۆ بۆ تەواوی وەرزەکە یاریی ناکات، بەڵام تەنیا بە پەیوەندیکردنی بەم پڕۆژەیەوە، ناوی ئەم یانە ئیتاڵییەی کردە سەردێڕی سەرەکیی تەواوی میدیا جیهانییەکان و سەلماندی کە هێشتا جادووەکەی لە دەرەوەی یاریگاش کاریگەریی گەورەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button