ئیسپانیا

تێباس: ئەگەر پاڵەوانتیەک هەبێت بۆ هەدەردانی پارە، پاریس دەبێتە پاڵەوان

یاریگا

خاڤیەر تێباس سەرۆکی لالیگا پێیوایە سنووردارکردنی خەرجیەکانیان بۆ یانەکانی وڵاتەکەیان، پرۆسەیەکی سەرکەوتوو بووە و وایکردووەیانەکان تووشی قەرزی درێژخایەن و داروخانی پرۆسەی دارایی نەبنەوە.

تێباس لەمبارەوە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ دەڵێت

ئەو مۆدێلەی لە ساڵی 2015 بە دواوە لە لالیگا جێبەجێمان کردووە تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە. تیمەکانمان بەردەوامن لە بەدەستهێنانیئەنجامی باش لە پێشبڕکێکانی ئەوروپا و بردنەوەی چەندین ناسناو. کە دەڵێن سنووردارکردنی دارایی ئێمە بۆ یانە ئیسپانییەکان بووەتەهۆی ئەوەی کە لە دوای یانەکانی دیکەی ئەوروپی بن، بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە. ئاستی تیپەکانی ئیسپانیا لە پێشبڕکێکانی ئەوروپادائەمە دەسەلمێنێت. مۆدێلەکەمان یارمەتی یانەکانی داوە کە بارگرانییان لەسەر قەرزە قورسەکان نەبێت و چیتر هەڕەشەی مەترسی ئیفلاسیانلێ نەکات

سەرۆکەکەی لالیگا نمونەیەک بەسەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دێنێتەوە و دەڵێت

سەیری پاریس سانجێرمان بکەن. هەموومان دەزانین کە لە ماوەیەکی کورتدا 605 ملیۆن یۆرۆ زەرەرمەند بوینە. ئەگەر پاڵەوانێتییەک هەبوایەبۆ بەفیڕۆدانی پارە، پاریس سانجێرمان ئەبو بە پاڵەوان

بابەتی زیاتر

Back to top button