ئه‌وروپائیسپانیا

تێباس هۆکاری لێکۆلینەوەکانی یوێفایە لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا وایکردووە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لێکۆلینەوە لەسەر کەیسی ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا بکرێت. لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یەکێک لە هۆکارەکان کە وایکردووە یوێفا زۆر بە وردی چاودێری کەیسی بلاوگرانا و جێگری پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا بکات، سەرۆکی ئەنجومەنی خولەکەیە و ناوبراو بەم دواییە بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی ئەو رێکخراوە لەسەر هێڵ بوو، تا وایکرد بە فەرمی لێکۆلینەوە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە دەست پێ بکرێت.

ئاس بڵاویشی کردەوە پێدەچێت خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا هەر بەمەش نەوەستێت و ئامادەیە لە بەرزترین دامەزراوەی وەرزشی جیهانی سکاڵا لە دژی یانەی بارسێلۆنا لەسەر کەیسی پێدانی بەرتیل بە ئێنریکێز نێگرێیرا تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button