ئیسپانیاگرنگترین

تێباس لە دژی پێرێز دەوەستێتەوە

یاریگا

خاڤیەر تێباس کە بەم دواییە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە بووە سەرۆکی لالیگا، لە سەرهەڵدانەوەی پڕۆژەی سوپەرلیگ توڕەیە.

تۆپی پێی ئەوروپا چاوەڕێی بڕیاری دادگای دادی ئەوروپا دەکات، بڕیارە ئەم بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ڕابگەیەندرێت و دوای ئەوە چارەنوسی سوپەر لیگی ئەوروپا بۆ هەمیشە یەکلایی دەبێتەوە.

سەرەتا ژمارەیەکی زۆر لە یانە گەورەکانی ئەوروپا پشتگیری پرۆژەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدیان کرد، بەڵام دوای ماوەیەک تەنها خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا لەگەڵی مایەوە.

خاڤیەر تێباس کە هەژمارەی فەرمی خۆی، لە پلاتفۆرمی ئێکس بە توندی هێرشدەکاتە سەر سەرۆکی مێرنگی و  بە کەسێکی درۆزن ناوی دەبات و دەڵێت

ئەوان ئەوەندە درۆزنن کە هێشتا دەبێت لە پشت A22 خۆیان بشارنەوە. هەواڵی ساختە و کەسایەتییە ناودارەکانی ئینستاگرام لە ڕاستیدا بوکەڵەی ئەو بوونە گەورەیەن. کەسێک کە خۆی بە فریادڕەسی تۆپی پێ بزانێت، بەردەوامە لە درۆ و کڕینی میدیا. تۆپی پێ نەیدەویست خولی سوپەری مانگی نیسانی سالێ رابردووی ویستووە، نە ئەوەی ئێستاش کە درۆی بۆ دەکەن

رۆژنامەی مارکا بەم دواییە بڵاویکردەوە، پێرێز دەیەوێت خولەکە بە بەشداری 50 بۆ 60 یانە بەرێوەببات و ئەگەر پرۆژەکەش سەر بگرێت، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا نزیکەی 1 ملیار یۆرۆ قازانج دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button