ئیسپانیاگرنگترین

تێباس نهێنیەکی گەورە لەسەر چارەنوسی ئێمباپێ و ریال مەدرید دەدرکێنێت

یاریگا

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگالی ئیسپانیا لە نهێنیەکی گەورە لەسەر چوونی کلیان ئێمباپێ بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

لەم دوو هاوینە رابردوو هەواڵی چوونی کلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەردەوام مانشێتی رۆژنامەکانی جیهان بووە، هەرچەندە هاوینی رابردوو هاوشێوەی ئەم هاوینە ئەو یاریزانە هەوڵیدا پەیوەندی بە مێرنگی بکات، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی نوێکردەوە و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بوو.

ئەم هاوینەش هاوشێوەی ساڵی رابردوو دوای کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، ئەو یاریزانە کێشەی بۆ یانەکەی دروستکرد و یانەکەی ئاگادار کردەوە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەمجارەش پێدەچێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری سعودی سپۆرت لەبارەی دەنگۆی چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید لەم هاوینە گووتی

رۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێن کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەم هاوینە ڕێژەی 100% دەچێتە ڕیال مەدرید؟ من هیچ لەو بارەیەوە نازانم و نازانم ئەم هەواڵە تا چەند ڕاستە

کلیان ئێمباپێ دوای بانگهێشتکردنەوەی بۆ یانەکەی و بەشداری کردن لە یارییەکانی یانەکەی، تاوەکو رادەیەکی زۆر هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی هاوشێوەی هاوینی رابردوو بێ هیوا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button