خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: بەنزیما لەسەر رێنمایی رۆناڵدۆ پاس دەدات!

لە یەکێک لە دیمەنە کەم بینراوەکانی یارییەکەی پۆرتوگال و فەڕەنسا دەردەکەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوکاری بەنزیمە دەکات پاس بدات بە هاوڕێکانی!

شەوی رابردوو لە یارییەکی مێژووییدا فەڕەنسا و پۆرتوگال ٢-٢ بەرامبەربوون و سەرجەم گۆڵەکانیش لەلایەن رۆناڵدۆ و بەنزیمە وە تۆمارکران.

لە دیمەنێکدا رۆناڵدۆ داوا لە بەنزیمە دەکات تۆپەکە بگەڕێنێتەوە دواوە و ئەویش بەقسەی دەکات.

 


رۆناڵدۆ و بەنزیمە لە کاتی یارییەکە و دواتریشدا جارێکیتر نیشانیاندا کە هێشتا هاوڕێیەتی نێوانیان کاڵ نەبووەتەوە و لە پشووی نیوەی یەکەمیش درێسەکانیان ئاڵوگۆڕکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button