ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئۆدیگارد دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- 

مارتن ئۆدیگارد ، یاریزانی هەڵبژاردەی نەرویج دووپاتیكردەوە كە دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید دوای كۆتایهاتنی ماوەی خواستنەكەی لەگەل ئەرسیناڵ.

لە ساڵی 2015 ئۆدیگارد لە ڕیاڵ مەدریدی كاستیاوە بەرزكرایەوە بۆ تیمی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید ، ئەم وەرزەش بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئەرسیناڵ دەكرد.

یاریزانەكە لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی ”TV2”ی نەرویجی ووتی: بارودۆخ ئەوەیە من یاریزانی ڕیاڵ مەدریدم ، گەڕانەوەشم لەماوەی دوو هەفتە بۆ دوو هەفتە و نیوی دیكە دەبێت.

هەروەها ووتیشی: ڕیاڵ مەدرید تەواو ڕوونە بە گرنگی گەڕانەوەم دەزانن ، بۆیە سەفەر دەكەم و دەست دەكەم بە ڕاهێنان كردن.

لە كۆتایشدا ووتی: هەموو كات خەونی من یاریكردن بووە لە ڕیاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button