ئه‌وروپائیسپانیا

ئیتۆ ئامۆژگاری ڕامۆس دەكات بۆ هەڵبژاردنی یانە نوێیەكەی

یاریگا-

ساموێل ئیتۆ ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی كامیرۆن و هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یانەی داهاتووی سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەكی فەڕمی ڕۆشتنی ڕامۆسی لە ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند و تا ئێستاش یاریزانەكە بێ یانەیە.

سەبارەت بە داهاتووی ڕامۆس ساموێل ئیتۆ بۆ ڕۆژنامەی ”ئاس” ووتی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە گرێبەستم لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەكرد.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئەوە ڕووینەدا ئەوا پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە بكات ، دەزانم هاوكاری یانەكە دەكات لە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ.

سەرەڕای ئەوەی یاری بۆ پاریس سان جێرمان نەكردووە ئیتۆ ڕایگەیاند یەكێكە لە هاندەرەكانی یانە فەڕەنسیەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button