ئهمریکا
ڕیڤاڵدۆ: نەیمار دەتوانێت سەركردایەتی بارسێلۆنا بكات بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ
یاریگا- ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل ڕیڤاڵدۆ پێی وایە هەڵبژاردەكەی دەتوانێت كۆپا ئەمریكا بباتەوە و نەیماریش دەبێتە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە.
ڕیڤاڵدۆ لە لێدوانێكیدا ووتی: لەو باوەڕەدام زۆر بە ئاسانی نازناوەكە دەبەینەوە، هیچ هەڵبژاردەیەكی تر نابینم لە بەڕازیل بباتەوە، بەڕای من نەیمار باشترینە.
هەروەها ووتی: دوای ئەوەی شارەی كاپتنی لێ وەرگیرایەوە و درا بە ئەلڤێس، دەتوانێت بە شێوازێكی دیكە و چی دەوێت پێشكەشی بكات.
سەبارەت بە شكستی بارسێلۆنا لە چامپیۆنس لیگ ووتی: بەڕای من بارسێلۆنا پێوویستی بە نەیمارە بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ، پێوویستە دووبارە بیگەڕێننەوە، كەسایەتیەكی گونجاوە بۆیان بۆ سەركردایەتیكردنی یانە كەتەلۆنییەكە بۆ بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.