عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

مانگێک پێش مۆندیال کێشەیەکی گەورە بەرۆکی هەڵبژاردەی عێراق دەگرێت

پێنج یاریزان ناتوانن گەشتی ئەمریکا بکەن..

Yariga App

یاریگا –

تەنیا یەک مانگ ماوە بۆ دەستپێکی جامی جیهانی 2026 و هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە.

غالب زاملی، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشکرایکرد تاوەکوو ئێستا پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ڤیزای ئەمریکایان پێنەدراوە و مەترسی ئەوەیان لەسەرە نەتوانن بەشداری مۆندیال بکەن.

غالب زاملی لە لێدوانێکی بۆ میدیای عێراقی پشتڕاستکردووەتەوە هەریەکە لە یاریزانان ئیبراهیم بایش، موهەنەد عەلی، زەید تەحسین، حەیدەر عەبدولکەریم و عەلی حەمادی تاوەکوو ئێستا ڤیزەیان وەرنەگرتووە و هۆکارەکەشی نادیارە.

غالب ئاماژەی بەوەش کردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ ئەو پرسە پەیوەندی بە فیفا دەکات و بەدواداچوونی خێرا بۆ چارەسەری کێشەکە دەکات و رێگە نادەن ئەو یاریزانە کاریگەرانە لە مۆندیال بێبەشبن.

عێراق لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی نۆیەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، نەرویج و سێنیگال یاریی دەکات و پاش مانگێکی دیکە یەکەم یاریی مۆندیال بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button