ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

ئۆباما لەسەر مێسی و ئەرژەنتین و بێ نازناویی قسە دەکات

یاریگا- وەک زۆرێک لە ئەستێرە و ئەفسانەکانی بوارەکانیتر، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیی مایەی سەرسامبوونی زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکانی جیهانە، لە نێویشیاندا سەرکردەی وڵاتان کە هەندێک جار قسەیا خۆیان لە بارەیەوە دەکەن.

وا دیارە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا ئاگادارە لەو نەهاتییەی لیۆ مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا ماوەی ساڵانێکە دەیچێژێت و پاڵەوانێتی لە دوای پاڵەوانێتی نائومێد دەبن لە بردنەوەی نازناوێک. سەرۆکەکەی پێشووی ئەمێریکا لەم میانەی کۆنفرانسێک کە ڕۆژی سێشەممە لە کۆڵۆمبیا بەڕێوە چوو، گوتی: “تەنانەت ئەوانەشی کە ئێمە بە بلیمەتیان دادەنێین، دەبێت لەگەڵ ئەوانیتردا کار بکەن تا گەشە بە شێوازی خۆیان بدەن. لە ئەرژەنتیندا، هەرچەندە مێسی ناوازەیە، بەڵام کێشەیان هەیە لە بردنەوەی جامی جیهانیی. ئامۆژگاری من بۆ لاوان ئەوەیە، دەبێت بزانین کە بڕێکی زۆر کەم لە خەڵکی دەتوانن خۆیان بە تەنها شت بەدەست بهێنن.”

ئەم قسانەی ئۆباما لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە ئێستادا سەرگەرمی ئامادەکارییەکانیانن بۆ یارییەکانی کۆپا ئەمێریکای 2019ی بەڕازیل. سەرەڕای ئەوەی مێسی لە چوار مۆندیال و چوار کۆپا ئەمێریکادا لەگەڵ تانگۆدا چ وەک یاریزان چ وەک کاپتنی هەڵبژاردەکە بەشداریی کردووە، بەڵام هیچ کام لە پاڵەوانێتییەکەیان نەبردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button