ئینگلتەراگرنگترین

رافا بینیتێز نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ

یانەی ئێڤەرتۆن نزیکە لەوەی رافا بینیتێز بگەڕێنێتەوە یاریگاکانی ئەورووپا.

دوای رۆیشتنی کارلۆ ئەنشلۆتی چەند بژاردەیەک لەبەردەم ئەو یانەیەدابوون بۆ جێگرتنەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە، لە دوێنێ وە دوور لە کاندیدە دیارەکانی پێشوو ناوی رافا بینیتێز دەهێندرێت, هەواڵەکانی ئەمڕۆش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو راهێنەرە زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ئێڤەرتۆن.

بینیتێز کۆتا ئەرکی لەگەڵ یانەی دالیانی چینی بوو، بەڵام لەمساڵدا وازی لە کارەکەی هێنا بە هۆکاری ئەوەی لەپێناو پاراستنی خێزانەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بینیتێز وەک یەکێک لە راهێنەرە دیارەکانی ئەورووپا پێشتر ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەکانی لیڤەرپوول، ڤالەنسیا، ناپۆلی، ئینتەرمیلان، چێڵسی و ریاڵ مەدریدی وەرگرتووە

بابەتی زیاتر

Back to top button